Tendrusty 4+

kara bahaalddin

Designed for iPad

    • Free

Screenshots

Description

ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەندروستی
پێناسه‌
پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە تەندروستی لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، و بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات.

ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی تەندروستی ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و ‌بۆشاییه‌ ڕووناکبیرییەی كه‌ له‌ بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانست و زانیاری تەندروستی ڕۆشنبیریی گشتی به‌ زمانی كوردی له‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی تەندروستی ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه‌ ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه‌ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی تەندروستی كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ تەندروستیەکان له‌ كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ.

چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی تەندروستی زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.

بۆ پلاتفۆرمی تەندروستیش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.

بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه‌ و گه‌یشتن به‌و ژماره‌ فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی تەندروستی ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه‌ له‌ ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ تەندروستیە جیاوازه‌كان هه‌میشه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌.

جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی تەندروستی دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.

بنه‌ماكانی كاركردن
پلاتفۆرمی تەندروستی لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری تەندروستی و ڕووناکبیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه‌ مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پلاتفۆرمی تەندروستیەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.

هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته‌ مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه‌، پلاتفۆرمی تەندروستی به‌ ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.

پلاتفۆرمی تەندروستی لەڕووی سیاسییەوە سه‌ربه‌خۆيه ‌و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه ‌و پڕۆفیشناڵانه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.

پلاتفۆرمی تەندروستی دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.

پلاتفۆرمی تەندروستی هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.

App Privacy

The developer, kara bahaalddin, indicated that the app’s privacy practices may include handling of data as described below. For more information, see the developer’s privacy policy.

Data Not Collected

The developer does not collect any data from this app.

Privacy practices may vary, for example, based on the features you use or your age. Learn More

More By This Developer

KTEBYAR
Books
xwardnuxoshy
Food & Drink
Zaniary
Education
Xanmman
Lifestyle
Maly Mndal
Education
Zmanzan
Education

You Might Also Like

Noringa - نۆڕینگە
Medical
WiseDrug دەرمانی زیرەک
Medical
Female Kickboxing Self Defense
Health & Fitness
Physical Therapy: Injury Rehab
Health & Fitness
My Doctor App
Health & Fitness
BullHead
Health & Fitness