Maly Mndal 4+

kara bahaalddin

Designed for iPad

    • Free

Screenshots

Description

ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ
پێناسه‌
پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ تۆڕێکی میدیای سەربەخۆی کوردیی ئازادە، کاردەکات لە بواری بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری تایبەت بە پەروەردەی منداڵ لە لەدایکبوونەوە تا پێگەیشتن لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، بە شێوەی (کاغەز و دەنگ و ڕەنگ و ئەلیکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات.

ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و ‌بۆشاییه‌ ڕووناکبیرییەی كه‌ له‌ بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری و ڕۆشنبیریی گشتی به‌ زمانی كوردی له‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه‌ ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه‌ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی کوردی تایبەت بە پەروەردەی منداڵ لە لەدایکبوونەوە تا پێگەیشتن ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ ڕۆشنبیرییه‌كان له‌ كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه‌ چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.

بۆ پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.

بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه‌ و گه‌یشتن به‌و ژماره‌ فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه‌ له‌ ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ ڕۆشنبیرییه‌ جیاوازه‌كان هه‌میشه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌.

جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.

بنه‌ماكانی كاركردن
پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناکبیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه‌ مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پلاتفۆرمی ماڵی منداڵەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.

هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته‌ مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه‌، پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ به‌ ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.

پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات.

پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه ‌و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه ‌و پڕۆفیشناڵانه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.

پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.

پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.

App Privacy

The developer, kara bahaalddin, indicated that the app’s privacy practices may include handling of data as described below. For more information, see the developer’s privacy policy.

Data Not Collected

The developer does not collect any data from this app.

Privacy practices may vary, for example, based on the features you use or your age. Learn More

More By This Developer

KTEBYAR
Books
Zaniary
Education
xwardnuxoshy
Food & Drink
Tendrusty
Health & Fitness
Xanmman
Lifestyle
Pyawan
Lifestyle

You Might Also Like

Teach Me Arabic
Education
تەفسیری قورئانی بەرز و بەپێز
Education
The Quran : القران الكريم
Reference
خەونامە
Reference
حروفي و أرقامي عربي إنجليزي
Education
Quran Majeed Pro القرآن المجيد
Reference